کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەشت ملیۆن دینار دەدرێت بەو كەسانەی دەگەڕێنەوە بۆ عیراق

.

09:22 PM - 25/09/2019

وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەرانی عیراق 8 ملیۆن دینار دەدات بەو كەسانەی لە وڵاتانی دەرەوە بەتایبەتیش لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاوە دەگەڕێنەوە بۆ عیراق.
عەلی عەباس جەهانگیر وتەبێژی وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەرانی عیراق ڕوونیكردەوە: وەزارەتەكەیان توانیویەتی ڕێژەیەك لە پارەی بەرنامەی بەگەڕخستن‌و قەرزپێدانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بەدەستبهێنێت‌و تەرخانی بكات بۆ ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتانی دەرەوە دەگەڕێنەوە بۆ عیراق، بۆ ئەوەی ئاستی بژێویان بەرزبكرێتەوە‌و بیر لەوە نەكەنەوە جارێكی تر كۆچ بۆ دەرەوەی وڵات بكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو كەسانەی لە وەرگرتنی 8 ملیۆن دینارەكە سوودمەند دەبن، ئەوانەن كە بەپێی ڕێنماییەكانی سندوقی پشتیوانیكردنی پڕۆژە بچووكەكان قەرزیان پێدەدرێت، بۆ ئەوەی لە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكدا بەكاری بهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە