ئۆتۆمبیلێكی ناوازەی رۆلز رایس ساڵی 2035 دەخرێتە بازاڕەوە
.
1251 جار بینراوە
9/22/2019 -
بریارە جۆرە ئۆتۆمبیلێكی ناوازەی جۆری رۆڵز رایس ساڵی 2035 بخرێتە بازاڕەوە.
بەم دواییانە كۆمپانیای پیشەسازی ئۆتۆمبیلی گرانبەهای رۆلز رایس پەردەی لەسەر جۆرە ئۆتۆمبیلێكی ناوازە لادا بەناوی (EX 103) و بریارە ئەو ئۆتۆمبیلە ساڵی 2035 بخرێتە بازاڕەوە و بە ئۆتۆمبیلی ئایندە ناودەبرێت.
ئەو ئۆتۆمبیلە ناوازەیەی رۆڵز رایس بەتەواوی خودكارە و بەنوێترین مەواد و بەشێوەی دەستی دروستكراوە.
ئەو ئۆتۆمبیلە ناوازەیە سوكانی لێخوڕینی تێدا نیە هاوشێوەی ئۆتۆمبیلە باوەكان و ئەوەش بوار دەدات بە سەرنشینەكانی چێژی زیاتر لەگەشتەكانیان وەربگرن و شۆفێرێكی یارمەتیدەری ئەلیكترۆنی سەرجەم ئەركەكانی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلەكە بەڕێوەدەبات هاوشێوەی ئەوەی لەفیلمی خەیاڵی زانستی دەبینرێت.
تایەی ئەو ئۆتۆمبیلە ناوازەیە بەدەست دروستكراوە بەماددەی ئەلەمنیۆم و سەقفەكەی شوشەیە و دەتوانرێت بكرێتەوە و خاوەنی بزوێنەرێكی (V12) یە.