کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرە: هیوادارین كۆتایی بهێنرێت بە ئاڵۆزییەكان

.

08:04 PM - 22/09/2019

ئێوارەی ڕۆژی یە‌ك شەممە ٢٠١٩/٩/٢٢ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی ن ك لە نووسینگە‌ی تایبە‌تی خۆیلەشاری ھەولێر پێشوازیكرد لە ھەریەكە لە ڕیكاردۆ ڕۆدریگز بە‌رپرسی نووسینگە‌ی نێردە‌ی نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان لە‌ ھە‌رێمی كوردستانUNAMI لە عیراق .

لە دیدارێكی نێوان ھەردوولادا، بارودۆخی سیاسی ناوچەكە بەگشتی و عیراق و ھەرێمی كوردستان بەتایبەتی تاوتوێكرا.

ریكاردۆ ڕۆدریگز رایگە‌یاند: كە‌ نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كان بە گرنگی و بایەخەوە دەروانێتە دوایین پێشھات و گۆرانكاریەكانی عیراق وھەرێمی كوردستان و ناوچەكە لە پێناو سەقامگیری سیاسی و ئاشتی و بەرە‌و پێشچوونی پروسەی سیاسی و گەشەسەندنی ئابووری وئاوەدانی زیاتر و بەھێزتركردنی دیموكراسی لە ناوچەكەدا.
ھەرلەو دیدارەدا، سەعدی ئەحمەد پیرە، وێرای خستنەرووی رەوشی سیاسی، بەتایبەتیش پرسی ململانێیە نێودەوڵەتی وھەرێمایەتیەكان، تەئكیدی كردەوە كە ( ی ن ك) خوازیاری چارەسەری دیپلۆماسیانەی كێشەكانە دوور لە گرژی و ئاڵۆزی.

بەشێكی تری دیدارەكە تایبەت بوو بە ھەڵسەنگاندنی رەوشی كەركوك و ناوچە دابرێندراوەكان و ئەو بارودۆخە نەخوازراوانەی لە ناوچەكەداروودەدەن، سەعدی ئەحمەد پیرە بە بە‌رپرسی نووسینگە‌ی نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كانی لە ھەرێمی كوردستان راگەیاند؛ ھیوادارین كۆتاییبھێنرێت بەو گرژی و ئاڵۆزیانە كە خزمەت بە سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی و یەكریزی و پێكەوەژیان ناكەن لە ناوچەكەدا، وتیشی:نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان دە‌توانێت رۆڵێكی كارا و ئە‌رێنی باش بگێڕێت لە‌ چارە‌سە‌ری كێشە‌ و گرفتە‌كان.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە