کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسوڵ سەردانی عومەر فەتاح و موكەڕەم تاڵەبانی كرد

.

09:58 PM - 15/09/2019



لە سلێمانی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك بە هاوڕێیەتی حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی سەردانی عومەر فەتاح ئەندامی دەستەی كارگێری كرد و لە تەندروستی پرسی.
‎لەمیانی سەردانەكەیدا جێگری سكرتێری گشتی دڵخۆشی و خۆشحاڵی خۆی بە باشبوونی تەندروستی عومەر فەتاح دەربڕی و هیوای خواست بەردەوام بێ لە كارەكەی. لە لایەكی ترەوە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەردانی موكەڕەم تاڵەبانی كردو هیوای تەندروستیەكی باشی بۆ خواست. لای خۆیانەوە هەریەك لە عومەر فەتاح و موكەڕەم تاڵەبانی سوپاسی كۆسرەت ڕەسوڵ و وەفدی هاوڕێیان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە