کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر و ئاراس شێخ جەنگی لەسلێمانی د. خەسرەو مام قادر بەسەر دەكەنەوە

.

05:34 PM - 11/09/2019

حاكم قادرحەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەگەڵ ئاراس شێخ جەنگی، لەسەردانێكی تایبەتیاندا وبەمەبەستی هەواڵپرسین لەباری ناجێگیریی تەندروستی ، كادری پێشكەوتو وپێشمەرگەی دێرین (د.خەسرەو مام قادر) یان لەشاری سلێمانی بەسەركردەوە.
لەسەردانەكەیاندا وێڕای هەواڵپرسین و هیواخواستن بۆ زوو چاكبوونەوە، بەداوای لێبوردنەوە لەدرەنگ بەسەركردنەوەی لەپاش نەخۆشكەوتنی.
حاكم قادر سڵاوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی پێ ڕاگەیاند و دووپاتیكردەوە: كە گەلەكەمان ویەكێتی نیشتمانی كوردستان هەرگیز خەبات و تێكۆشانی خێزان و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان لەیاد ناكات و بە ڕێز و تەقدیرەوە لە كۆڵنەدان و گیانفیدایی خۆیان و بنەماڵە شۆڕشگێڕەكایان دەڕوانێ.
د.خەسرەومام قادر لەبنەماڵەیەكی تێكۆشەرو نیشتمان پەروەرە و وێڕای بەخشینی ڕۆحی پیرۆزی دوو برای شەهیدی بەخاك و نیشتمان بەناوەكانی شەهیدان ( عەلی مام قادر و ووریا مام قادر)، هەمیشە بە كەسوكار و خێزان و بنەماڵە هاوكار و پشتیوان و كۆمەك بەخشی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بوون بەڕابەرایەتی (ی.ن.ك) و بۆ هەر ئەركێك لەو پێناوەدا ڕاسپێردرابێتن بێ دریغ بوون .
هەروەك د. خەسرە پێشتر چەندین پۆستی حكومی و حزبی لە ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا بەسەركەوتوویی بەڕێوەبردووە.

45761292019_70090677_2246102998792380_6.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە