کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە كەناڵی دایك دەكات

.

06:53 PM - 10/09/2019

‎كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە كەناڵی دایك دەكات

‎بەڕێزان: بەڕێوەبەرو كارمەندانی كەناڵی گەلی كوردستان

‎لە بیست و هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان، (كەناڵی دایك) گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم كارمەندان و میدیاكارانی كەناڵەكەتان دەكەم و هیواخوازم لە پێشكەوتنی بەردەوامدا بن.
‎بیست و هەشت ساڵ لەمەوبەر، لەوكاتەی تازە هەوای ئازادی بە كوردستاندا بڵاوببۆوەو بەرهەمی ڕاپەڕینی كوردان گەیشتبووە ئەنجام، یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك هەمیشە و لەپێناو گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی كوردان، لە دەستپێشخەرییەكی كەم وێنەدا یەكەم كەناڵی بینراوی كوردی دامەزراندو كردیە سەكۆو مینبەری هەموو كوردێك و لەوێوە دەرفەتی ڕەخساند بۆ میدیاكارانی كورد تا بەتواناكانی خۆیان خزمەتی كوردستان بكەن.
‎ئەمڕۆ كە بیست و هەشتەمین ساڵیادی كەناڵی گەلی كوردستانی دایك دەكەینەوە، كوردستان بە دۆخێكی هەستیار تێپەڕدەبێ و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەتوانن لەم دۆخەدا ڕۆڵی كاریگەرو بەرچاویان هەبێ، بە جۆرێك ببنە پردی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتە جیاوازەكان و وەك كەناڵێكی میدیایی پیشەییانە كار بكەن.
‎هاوكاتی هەڵكردنی مۆمێكی تری تەمەنی كەناڵەكەتان، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمتان بۆ دووبارە دەكەمەوەو دەخوازم ساڵی تازەی كاركردنتان وێستگەیەكی تری گرنگی كاركردنتان بێ بۆ گەیاندنی پەیام و بەرنامەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە