کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بروسکەی پیرۆزبای مەکتەبی ڕێکخستن بەبۆنەی یادی 28هەمین ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستانەوەە

.

05:13 PM - 10/09/2019


بەڕێزان بەڕێۆبەرو کادروکارمەندانی کەناڵی گەلی کورستان کەیەکەمین کەناڵی کوردی بینراوی کوردیە دوای ڕاپەڕین  بەناوی لێپرسراوتەواوی هەقاڵانی ئەندامانی مەکتەب وکادروکارمەندانی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە گەرمترن پیرۆزبای یادی28هەمین ساڵەی دامەزراندنی ئەم کەناڵە ئازیزە دەکەین کەناسراوە بەکەناڵی دایک و دەستی ماندونەبونی یەکەیەکەی کاردکارمەندە  ئازیرە کانیتان دەگوشین و دەستخۆشی لەهەوڵ وشەونخونیەکانتان دەکەین کەوەک پێشمەرگە ئاسا توانیوتانە ڕۆڵیکاریگەریخۆتان هەبێت لەسەر خستنی ڕاگەیاندنی یەکێتی بەتایبەتی وڕاگەیاندنی کوردیدابەگشتی .وەهەوڵەکانتان بەرزدەنرخێنین


کەناڵی گەلی کوردستان کەناسراوە بەکەناڵی دایک بەڕاستی ناوێکی پڕبەپێستی خۆیەتی ولەسەرەتای دامەزراندنیەوە وەک  خۆێندنەگەیەک و فێرگەیەک بوە بۆ میدیاکاران و ڕاگەیاندنکاران کەئەمڕۆ بەشێکی زۆرپان بونەتەئەستێرەی بەشێکی زۆری شاشە ی تەواوی کەناڵەکانی هەرێمی کوردستان وکەئێستا چەندین کەناڵی تری لێبۆتەوە و بونەتە کەنای سەتەلایت .ئەم کەناڵە هەمیشە میوانێکی ڕەزاسوک و خۆشەویستی هەمووماڵەکان بوە توانیویەتی ڕاستگۆیانە لە تەواوی هەواڵ و ڕوداووگۆڕانکاریەناوخۆی ناوچەی وجیهانیەکان کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاگاداربکات و هەمیشەش ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوە لە هوشیارکردنەوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان  توانیویەتی بەبەرنامەی بەپێزوهەمەڕەنگی سیاسی وئابوری وفەرهەنگی وهونەری وەرزشی وکۆمەڵایەتی سودی زۆربگەیەنێت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەم کەناڵە پڕخزمەتەی ڕاگەیاندنی کوردی  بۆتە هۆی گەیاندنی سەرکەوتنەکان و بەرگریەبێ وێنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و لەشەڕی دژی داعشیشدا بۆتەهۆکاریوورەیەکی پۆڵاین بۆهێزی پێشمەرگەی کوردستانیش کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ناویان لێ ناکەناڵی پێسمەرگە بۆیە ئێمەوەک مەکتەبی ڕێکخستن  هەمیشە خۆمان بە پشتیوانیەکی بەردەام دەزانین بۆسەرکەوتنی ئەم کەناڵە ئازیزوخۆشەۆیستە و لێرەشەوە پیرۆزبای لە هەمووئەوکەس ودڵسۆزانە دەکەین کە لە دامەزراندنیداڕۆڵیان هەبوە جێگەیژخۆشیەتی لەم یادە پیرۆزەدا درود وسڵاو بنێرین بۆڕۆحی پیرۆزی مامی گەورەمان بنێرین چونکە پشتیوانیەکی بەهیێزو بووبۆدامەزراندنی ئەم کەناڵە هەروەها و هەمووئەو کادروکارمەندانەی کە ئێستا لەژیاندانەماون  ڕۆژانێک کاریان لەم کەناڵەدا کردوە جارێکیتر پیرۆزەو بەهیوای بەردەوامی وگەشەی زیاتربەبەرنامەی بەپێزوهەمەڕەنگ و بەسود وڕەنگینترکردنی ئەم شاشەسەوزە پڕخزمەتە و بتوانێ لەزیاتر خزمەتکردنی میدیایکردیدا دەوری گاریگەرتری هەبێت

مەکتەبی ڕێکخستنی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە