.
12:41 PM - 10/09/2019
دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان، وەک یەکەم میدیای بینراوی کوردستانی لەسەردەمی ئازادی، ھەنگاوێکی گەورەبوو لە بواری راگەیاندندا کە یەکەم پەخشی بەرنامەکانی، بە وتارە مێژووییەکەی رابەرمان سەرۆک مام جەلال دەستیپێکرد و بووە سەرەتای گۆڕانکاری و خۆبینینەوەی کۆمەڵانی خەڵک لە دەنگ و رەنگی رەسەنی کوردی.
کەناڵی گەلی کوردستان، سەرباری هەوراز و نشێوییەکان بەردەوام بوو، پیشەییانە سیاسەتی میدیایی ئاڕاستە دەکات و بەرپرسیارانە لەئاست روداو و پێشھاتەکان روماڵی میدیایی دەکات.
لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، ئەوە کەناڵی گەلی کوردستان بوو، رۆڵی گرنگی بینی و بووە جێ متمانەی هەموو لایەکمان و نازناوی کەناڵی پێشمەرگەی پێبەخشرا.
لەمڕۆشدا، بەبۆنەی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی دایک، وێڕای پیرۆزبایی گەرمم لە بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کەناڵە ئازیزەکەمان، ئومێدەوارم لەساڵی نوێی کارکردنتان، بەشێوازێکی نوێ درێژە بە کاروانی میدیایتان بدەن و بنەماکانی کاری راگەیاندن ( پیشەیی بوون، راستگۆیی، ئیتیک ) وەک هەمیشە ناسنامەی کاری میدیایتان بێت
بۆ قۆناغی نوێی کارکردنیشتان ھاوکار و پشتیوانتان دەبین.
هەر شاد و سەرکەوتووبن
دکتۆر خەسرەو گوڵ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە