.
11:35 AM - 08/09/2019
ئیمڕۆ رۆژێكی مێژووییه، چونكه دواجار ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌میاندا، له‌پای ئه‌و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تییه، له‌ناخی دڵه‌وه سوپاسی هه‌موو هه‌ڤاڵان ده‌كه‌م، كه خواستی یه‌كێتییه‌كان‌و ئومێدی بوژانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی یه‌كێتیان له خه‌ون‌و خواست‌و ویسته‌وه كرده واقیع‌و دواجار رۆژێكیان بۆ به جێگه‌یاندنی ئومێده گه‌وره‌كه‌ی مام دیاریكرد، ئه‌و هه‌نگاوه، بۆ هه‌مووان سه‌ركه‌وتن‌و شكۆمه‌ندییه‌و به‌دڵنیاییه‌وه به‌جێگه‌یاندنی به‌رپرسیارییه‌تیه‌كی ویژدانی‌و ئاكاریی‌و رێكخراوه‌یشه به‌رامبه‌ر رۆحی بێگه‌ردی مام جه‌لالی رابه‌ڕو كه‌سوكاری شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی سه‌نگه‌رو هه‌موو ئازادیخوازانی ئه‌م نیشتمانه.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه، كه رۆژی كه‌رنه‌ڤاڵی نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی دیاریكراوه، هه‌موومان پێكه‌وه، وه‌ك تیمێكی راسته‌قینه‌و شوێنكه‌وتووی سه‌ر ڕاستی مامی گه‌وره، له‌پێناو كۆنگره‌یه‌كی یه‌كێتیانه تێ‌بكۆشین، كۆنگره‌یه‌كی دوور له پشك پشكێنه‌و ركاربه‌رییه‌كی هاوچه‌رخ له‌پێناو داهاتوویه‌كی باشتر، كۆنگره‌یه‌ك كه دواجار په‌یڕه‌و بكاته‌وه به تێكستێكی یاسایی‌و ده‌ستووری‌و هه‌موومان به‌خۆیه‌وه پابه‌ند بكاته‌وه، كۆنگره‌یه‌ك كه دڵی شكاوی ده‌یان تێكۆشه‌ر له ووردو خاشبوونی زیاتر بپارێزێ‌و كۆیان بكاته‌وه‌و جارێكی تر به ماڵه گه‌وره‌كه ئاشتیان بكاته‌وه، كۆنگره‌یه‌ك كه خه‌م‌و نیگه‌رانی ساڵانی رابردووی هه‌مووان بڕه‌وێنێته‌وه‌و ئارامی‌و سه‌قامگیریی پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار‌و به‌ڕێوه‌بردن بۆ ریزه‌كانی یه‌كێتی بگه‌ڕێنێته‌وه، كۆنگره‌یه‌ك كه هه‌موومان پێكه‌وه بۆ ئاسووده‌كردنی رۆحی مام هه‌وڵی سه‌رخستی بده‌ین، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه، نه‌ك هه‌ر بۆ ئێستا، به‌ڵكو بۆ ئاینده‌ش، یه‌كێتی ئه‌و هێزه‌یه كه چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووان بكات.
جارێكی تر ده‌ستی هه‌مووان خۆش‌و پیرۆزبێت له یه‌كێتییه‌كان، ئه‌و رۆژه‌ی كه تێیدا جارێكی تر رۆح به به‌ر یه‌كێتیدا ده‌كرێته‌وه.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
٨-٩-٢٠١٩
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە