.
05:58 PM - 07/09/2019
پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ (7/9/2019) به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و ئاماده‌بوونی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساله‌ح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ رێزلینان له شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، به‌وردی‌و هه‌مه‌لایه‌نانه بارودۆخی سیاسی‌و دواپه‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و گۆڕانكارییه‌كانی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی كرد بۆ قۆناغی دوای رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان‌و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنه‌كان‌و كارنامه‌ی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك‌و كاراكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌و هاوبه‌شی و لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری به‌گرنگ زانرا.
هه‌روه‌ك یه‌كریزی گه‌لی كوردستان‌و ته‌بایی و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، له ئاست پرسه چاره‌نوسسازه‌كانی عێراق‌و ناوچه‌كه به پێویستیه‌كی گرنگی قرناغه‌كه‌و زامنی به‌دیهێنانی مافه ده‌ستوری‌و دیموكراسیه‌كانی گه‌لی كوردستان‌و رووبه‌روبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان دانا.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌یدا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دۆخی كه‌ركوك‌و ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان تاوتوێ كرا. جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه، به‌تایبه‌تی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، كه سه‌رله‌نوێ هه‌وڵی گۆڕینی باری دیمۆگرافی كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كانی تر‌و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر‌و زیادبوونی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ئارادایه، كه پێویسته له سه‌ر ئاست‌و بواره جیاجیاكاندا هه‌وڵی هاوبه‌شی كوردستانیانه بخرێته‌گه‌ر بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و مه‌ترسیانه.
له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، پێكهێنانی لیستێكی هاوبه‌شی كوردستانی بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیاله، سلاحه‌دین، به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی زانی به ئاراسته‌ی كاری هاوبه‌ش‌و ته‌بایی بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌و رووبه‌روبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان.
بۆ گفتوگۆی به‌رپرسیارانه‌ی نیشتمانی به‌ئاراسته‌ی یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بانگهێشتی هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسیه كوردستانیانه‌ی كرد، كه نوێنه‌ریان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه، به ئامانجی به‌رگری كردن له مافه ده‌ستوری‌و دیموكراسیه‌كانی گه‌لی كوردستان.
هه‌ڵسه‌نگاندنی كاروباری رێكخراوه‌یی و حزبی ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بوو، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی رۆژی (7/12/2019)ی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی په‌سه‌ندكرد، هه‌روه‌ك ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، به‌گفتوگۆی هه‌ڤاڵانه‌و به‌رپرسیارانه‌ی ئه‌ندامانی رێوشوێنی پێویستی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو تاوتوێكرد، كه به‌جۆرێك كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ساز‌و ئاماده‌بكات بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌كانی خه‌بات‌و خزمه‌تكردنی زیاتری گه‌لی كوردستان‌و هێنانه‌دی ته‌واوی ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كان، كه یه‌كێتی‌و گه‌له‌كه‌مان هه‌زاران شه‌هید و قوربانیان له‌پێناویدا به‌خشیوه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، سڵاوی ئه‌مه‌ك‌و وه‌فاداری ده‌نێرێ بۆ رۆحی پاكی ڕابه‌ری مێژوویمان جه‌نابی مام جه‌لال‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان‌و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیان، سڵاوی پێ‌زانین ده‌نێرێ بۆ جه‌ماوه‌ری خۆراگری یه‌كێتی‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
7/9/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە