کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەمەڵبەندی سلێمانی لیژنەیەكی هەمیشەیی بۆ ڕێكخراوەكانی كەمئەندامان پێكدەهێنرێت

.

08:38 PM - 28/08/2019

لە مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی لیژنەیەكی هەمیشەیی بۆ ڕێكخراوەكانی كەمئەندامان پێكدەهێنرێت.
حاكم قادرحەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ نوێنەرانی شەش ڕێكخراوی پێداویستی تایبەت كۆبۆوە و رایگەیاند: بەگەڕانەوە بۆ سەرەتاو پڕەنسیبەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بێ‌ دابڕان، بۆ بەدەستهێنانی مافە یاسایییەكان و گەیشتن بەئامانجەكان و باشتركردنی بارو گوزەرانی كەمئەندامان وخاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پشتیوان دەبێت.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا و بۆ زیاتر گرنگیدان بە سەرجەم كەئەندامان و بەدەستهێنانی مافەكانیان بەپێی یاسا، حاكم قادر بڕِیاریدا لیژنەیەكیان بە ئەندامێتی خۆیان لەبارەگای مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی بۆ پێكبهێنرێت و كارئاسانیان لەبوارە یاساییەكاندا بۆ ئەنجام بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە