کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە گوندێكی پۆڵەندا 10 ساڵە لەدایكبوونی منداڵی كوڕ تۆمار نەكراوە

.

03:02 PM - 12/08/2019

میدیاكانی پۆڵندا بڵاویانكردەوە ، لە گوندی میسكا ئۆدزانسكیا، كە ژمارەی دانیشتوانەكەی دەگاتە 300 كەس، ماوەی 10 ساڵی هیچ منداڵێك لە رەگەزی نێر لەدایك نەبووە، ئەوەش بۆتە جێی پرسیار لەلایەن توێژەرەوان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی پۆڵندا.
هەروەها میدیاكان ئەوەشیان خستەڕوو، نەبوونی منداڵی كوڕ لەو ناوچەیە كە هاوسنوورە لەگەڵ چیك، بۆتە هۆی ئەوەی بڕێك پارە لەلایەن حكومەتی پۆڵنداوە وەك خەڵات بۆ یەكەم خێزان دابین بكرێت كە دەبنە خاوەنی منداڵی كوڕ.
لە لایەكی ترەوە ، میدیاكان لە زاری پسپۆرانەوە دووپاتیدەكەنەوەكە نابێت بە ئاسایی لەسەر هۆكارەكانی لەدایكبوونی كچ لەو گوندەدا بڕیاربدرێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا مامۆستایەكی بەشی بۆماوەیی لە زانكۆیەكی پۆڵندا دەڵێت: ، پێویستە لە مێژوو ئامارەكانی لەدایكبوون بكۆڵدرێتەوە، پاشان چاوپێكەوتن لەگەڵ خێزانەكانی ئەو ناوچەیەدا بكرێت و لەسەر ئاو و هەوای ناوچەكەش زانیاری وەربگیرێت ئەو كاتە دەتوانرێت لەبارەی هۆكارەكانەوە لێدوان بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە