کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئایفۆن 11 توانای بۆنكردنی دەبێت

.

09:16 PM - 13/04/2019

كۆمپانیای ئەپڵ سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئایفۆنی 11ەیە كە لەكۆتایی ئەمساڵدا دەخرێتە بازاڕەكانی جیهانەوە، لەوبارەیەوە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە ، ئایفۆنی 11 تایبەتمەندیەكی ناوازە لەخۆدەگرێت ئەویش بوونی هەستپێكردنی بۆنەكانە  بەتایبەتیش بوونی ماددە كیمیاییەكان لەهەوادا ئەمە جگە لەبۆنكردنی  دەم و ژێر باڵی مرۆڤ .
هاوكات پسپۆڕانی بواری تەكنەلۆژیا پێشبینی دەكەن نرخی ئەو مۆبایلە زۆر نەبێت بەتایبەتیش پاش ئەوەی كۆمپانیای ئەپڵ بەهۆی بەرزی نرخی مۆبایلەكانیاوە بەتایبەتیش (Xو XS) روو بەرووی رەخنەیەكی زۆر بوەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە