کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەدەم رۆیشتنەوە نامە مەنووسن

.

04:47 PM - 12/02/2019

بەدەم رۆیشتنەوە نامە مەنووسن

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ بەكارهێنانی مۆبایل بۆنوسینی نامە‌ لەكاتی رۆیشتندا سەرچاوەی‌ چەندین كارەساتەو زیان بەبڕبڕەكانی پشت دەگەیەنێت

بەپێی توێژینەوەیەك لەكاتی رۆیشتنداو لە سێ كەس یەكێكیان مۆبایل بۆ قسەكردن‌و گوێگرتن لەموزیك‌ و ناردنی نامە بەكاردەهێنێت

پرۆفیسۆر مارك هێنری:چەماندنەوەی‌ سەر لەكاتی رۆشتندا زیان بەبڕبڕەكانی پشت دەگەیەنێت، بۆیە دەبێت لەكاتی‌ رۆیشتندا خۆمان لەنووسینی نامە بپارێزین

بەپێی دەرئەنجامەكانی ئەو توێژینەوەیە، ئەو كەسانەی‌ لەكاتی رۆیشتندا نامە دەنێرن، چوار هێندەی‌ ئەوانی تر سەرپێچی یاساكانی هاتووچۆ دەكەن

توێژینەوەكە ئەوەشی دەرخستووە ژنان دووهێندەی‌ پیاوان زیاتر سەرپێچی دەكەن لەكاتی پەڕینەوەدا ئەوەی بەهۆی بەكارهێنانی مۆبایلەوەیە

بەهۆی‌ نووسین و ناردنی نامەوە لەكاتی رۆیشتندا ساڵانە 4 هەزار كەس گیان لەدەست دەدەن‌و 6 هەزاری تریش بریندار دەبن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە