کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەستا رەسوڵ: لەكاتی پێویستدا بۆ رەوانەكردنی پێشمەرگە بڕیار لەكەس وەرناگرین

.

09:48 PM - 01/07/2018



ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر ئاسایشی كەركوك بكەوێتە مەترسیەوە بۆ رەوانەكردنی هێزی پێشمەرگە بڕیار لەهیچ كەسێك وەرناگرین.
وەستا رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد: هێزی پێشمەرگەی كوردستان تەنها دە كیلۆمەتر لەناوەندی شاری كەركوكەوە دوورەو لەهەر ئەگەرێكی نەخوازراودا دەگەڕێتەوە ناوشارەكەو پارێزگاری لەكەركووك دەكات. ڕاشیگەیاند: بەدرێژایی جەنگی دژ بە داعش یەكێتی نیشتمانی كوردستان پارێزگاری لەشاری كەركورك كردووەو لەم قۆناغەشدا بەهەموو شێوازێك پارێزگاری لەشارەكە دەكات.

Om833Y8zfBk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە