کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە هۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چوار پێشمەرگە شەهیدبوون

.

11:13 AM - 22/03/2018

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندەكانی دۆڵی باڵەیانی  سەر بەقەزای چۆمانیان كردو بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بوون كە سەرجەمیان پێشمەرگەن.
سەرچاوەیەكی تایبەت لەقەزای چۆمان بە گەلی كوردستانی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22ی ئاداری 2018، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی (وەسان، ماونان، سەركان)ی دۆڵی باڵەیانی قەسرێی سەر بەقەزای چۆمانیان كردوەو بەهۆی بۆردومانەكەشەوە لەناو گوندی سەركان چوار كەس شەهید بوون كە سەرجەمیان پێشمەرگەن. بەوتەی سەرچاوەكە، ئەو چوار پێشمەرگەیەی بە بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا شەهید بوون، بەناوەكانی (شەرۆ مەحمود سەركانی، مستەفا وەرتی، سمایل وەرتی، دەرباز سماقوڵی) و دووانیان خەڵكی ناحیەی وەرتێن، یەكێكیشیان خەڵكی گوندەكە بووەو ئەوی دیكەشیان خەڵكی سماقوڵییە. بەوتەی سەرچاوەكە، ئەو چوار پێشمەرگەیەی بە بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا شەهید بوون، دووانیان خەڵكی ناحیەی وەرتێن، یەكێكیشیان خەڵكی گوندەكە بووەو ئەوی تریشیان خەڵكی سماقوڵییە.
ئەوەشی خستەڕوو: كە بەهۆی بۆردومانەكەوە خانووی هاووڵاتی ناووچەكە وێران بووەو ترس و دڵەڕاوێكیشی لەلای خەڵكی ناوچەكە دروستكردووە، تائێستاش بە بەردەوامی فڕۆكە سیخوڕییەكانی توركیا بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە. كەسوكاری ئەو چوار شەهیدەش كە سەرجەمیان پێشمەرگەن ئەوەیان بۆ گەلی كوردستان پشتڕاستكردەوە كە تەواوی شەهیدەكان پێشمەرگەن بۆ سەیران سەردانی گوندەكەیان كردوە

251282232018_114972232018_485362232018_067.jpg

331282232018_174972232018_boruman-(1).jpg

411282232018_214972232018_boruman-(2).jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە