کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگە دەگەڕێتەوە ناوچە جێناكۆكەكان

.

10:33 AM - 22/03/2018

وتەبێژی هۆزەكانی نەینەوا رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو وەفدێكی ئەمریكی سەردانی هەولێر و بەغدا دەكات.
موزاحم ئەلحوەیت وتەبێژی هۆزە عەرەبەكانی نەینەوا ئاماژەی بەوەدا: بۆ تاوتوێكردنی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدێكی ئەمریكی سەردانی هەریەكە لە هەولێر و بەغدا بكات و رێكەوتنێك لە نێوان هەردوولا بە ئامادەبوونی ئەمریكا ئیمزا بكرێت, وتەبێژی هۆزەكانی نەینەوا ئاماژەی بەوەشداوە: كە دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانە, پێشمەرگە رۆڵێكی باشی هەبووە لە بەرقەراركردنی سەقامگیری لەو ناوچانەدا, بەڵام لەدوای كشانەوەیان بارودۆخی ئەو ناوچانە تێكچوون و چەندین كردەوەی تیرۆریستی و تاوان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراون, لەدرێژەی وتەكانیدا رایگەیاند: دوای چاوپێكەوتنی نوێنەری هۆزەكان لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریكا تاوتوێی پرسی گەڕانەوە پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە كراوە و بەمنزیكانە ژوورێكی پرۆسە هاوبەشەكان لە نێوان هەولێر و بەغدا بەسەرپەرشتی پسپۆڕە ئەمریكییەكان پێكدەهێنرێت لە نێوان هێزی پێشمەرگە و حكومەتی عیراق بۆ بەڕێوەبردنی تەواوی ناوچە كێشەلەسەرەكان لەرووی ئەمنییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە