کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەحمود سەنگاوی: رێككەوتن هەیە كە پێشمەرگە لە كۆباشی و خواروی خانەقین جێگیر ببێت

.

02:59 PM - 21/10/2017



مەحمود سەنگاوی دەڵێت رێككەوتن هەیە كە پێشمەرگە لە كۆباشی و خوارووی خانەقین جێگیر ببێت.
مەحمود سەنگاوی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند بارودۆخی گەرمەسێر ئارامە و هیچ گرژییەك لە ناوچەكەدا نییە و رێككەوتن كراوە كە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەكە بكشێنەوە و پۆلیسی عیراق و هێزەكانی ئاسایش پێكەوە ئارامی ناوچەكە بپارێزن.
وتیشی رێككەوتن هەیە كە پێشمەرگە لە كۆباشی و خواروی خانەقین و گوڵاڵە جێگیر ببێت.

JomjnK8sRWk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە