کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگە هێرشێكی خۆكوژی تیرۆریستانی داعشی تێكشكاند

.

10:17 AM - 31/08/2017

فەرماندەیەكی پێشمەرگە رایگەیاند: لە ناحیەی عیازییە هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكی خۆكوژی تیرۆریستانی  داعشیان تێكشكاند.
عەقید ئەحمەد عەبدوڵڵا جێگری لیوای 12 ی پیادەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ‌ تیرۆریستی داعش هەوڵیاندا لەنزیك گوندی بەشارو شەهر لە ناحییەی عیازییە  هێرشێكی خۆكوژی بكەنە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و هەر سێ‌ تیرۆریستەكەی كوشت و پشتێنە بۆمبرێژكراوەكانی بە خۆیاندا تەقاندەوە, عەقید ئەحمەد راشیگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە لەو هێرشەدا هێزەكانی پێشمەرگە بێ‌ زەرەر و زیان بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە