.
11:37 AM - 07/02/2017
بە پێی زانیاری ژمارەیەك لە ماڵپەڕە هەواڵییەكانی ئەمریكا ئەستێرەی ناوداری ئەمریكی ئەنجلینا جولی، دوای جیابوونەوەی لە ئەستێرەی جیهانی براد پێت، پەیوەندی خۆشەویستی لە گەڵ هونەرمەندی ناودار گارید لیتۆ بەستوە و كەوتۆتە داوی خۆشەویستییەكی نوێوە.
وا دیارە ئەنجلینا جولی دوای جیابوونەوەی لە براد پێت و بۆ دەرچوون لەو دۆخەی تێیكەوتووە، پەنای بردۆتە بەر ئەم خۆشەویستیە و بەڵێنی بە گارید لیتۆ داوە.
بە پێی زانیاری گۆڤارێكی ئەمریكی گارید لیتۆش بەڵێنی بە ئەنجلینا جولی داوە كە هەموو بەرپرسیارێتیەكی هەڵبگرێت و لە رووی مادی و مەعنەویەوە پشتیوانی لێ بكات.
گارید لیتۆ هونەرمەند و موزیسیان و گۆرانیبێژێكی ئەمریكیە و بەشداری لە ژمارەیەكی زۆر لە فیلمە ناودارەكانی هۆلیود دا كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە