کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگری لە تای خوێنبەربوون لەهەرێم دەستی پێكرد

.

08:56 PM - 23/05/2024

 

دوای تۆماركردنی دوو حاڵەتی تووشبوون بەتای خوێنبەربوون لەسنووری پارێزگای دهۆك و گیان لەدەستدانی یەكێكیان، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەڕێگەی تیم و دامەزراوەكانییەوە هەڵمەتێكی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان لە شێوازی خۆپارێزی لە پەتایە دەستپێكرد، و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێریش رێكاری بەپەلەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە گرتووەتەبەر.

لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەنەخۆشیەكە تۆمار نەكراوە، سەبارەت دەنگۆی تووشبونی هاووڵاتیەكیش بەو پەتایە لەسنووری پارێزگای سلێمانی د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: هیچ حاڵەتێكی نەخۆشییەكە لەسنووری پارێزگەكە تۆمار نەكراوە، تەنها تووشبوویەكی تای خوێن بەربوون لە كەركوكەوە هێنراوەتە سلێمانی و دوای چارەسەر و تێپەڕاندنی پەتاكە گەڕێندراوەتەوە كەركوك.

ساڵانە و لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین تای خوێن بەربوون لەعیراق و بەشێك لەوڵاتانی ناوچەكە بڵاو دەبێتەوە و گیان لەدەستدان بەپەتاكە تۆمار دەكرێت، ساڵی رابردوو لەهەرێمی كوردستانیش چەند حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێن بەربوون تۆماركرا، بەپێی زانیاری پزیشكان ئاژەڵ هۆكاری سەرەكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی تای خوێن بەربوونە و زیاتر ئەو كەسانە ئەگەری تووشبوونیان هەیە كەئاژەڵدارن، دەشڵێن: كەسی تووشبوو گەر زوو چارەسەر وەربگرێت، هیچ مەترسیەكی نیە، بەپێچەوانەشەوە ئەگەری گیان لەدەستدانی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە