کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی مەكتەبی ڕاگەیاندن وهوشیاری ومەكتەبی ڕێكخستن لەتەندروستی مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی دەپرسن

.

08:52 PM - 23/05/2024

وەفدێكی مەكتەبی ڕاگەیاندن وهوشیاری ومەكتەبی ڕێكخستن بەسەرۆكایەتی هەڤاڵ لەتیف نێرۆی بەمەبەستی هەواڵپرسین لەتەندروستی هونەرمەند مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی سەردانی ماڵی مامۆستا ئەنوەریان كردو لەتەندروستییان پرسییەوەو هیوای زوو چاكبونەوەیان بۆخواست.


لەوسەردانەدا هەڤاڵ لەتیف نێروەیی بەناوی هەردومەكتەب ویەكێتییەوە ئومێدی باشی بۆمامۆستائەنوەرخواست كە پەرۆشبوون لەباری تەندروستی ئاگاداربن كەچەند رۆژێكە ناساغ بووە و خۆشبەختانە ئێستا تەندروستی باشە .


ئاماژەی بەوەشدا، مامۆستا ئەنوەر یەكێكە لەمامۆستا گەورەكانی مۆسیقای كوردی وخزمەتێكی زۆری بەهونەری كوردی كردوەو جێگەدەستی دیارە بەگەشەكردن وپێشخستنی هونەری رەسەنی گەلەكەمانەوە بۆیە هیوای بەردەوامی بۆدەخوازین هەمیشە تەندروست باش وسەركەوتوبێت.


لەبەرامبەریشدا مامۆستائەنوەر خۆشحاڵ بو بەوسەردان وبەسەركردنەوەیەو تەئكیدی لەپەرۆشی و وەفاداری یەكێتی كردەوە بۆهونەروهونەرمەان وهەمووچین وتوێژەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە