کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی دوو براندی جیهانی لە سلێمانی بەسەرکردەوە

.

02:40 PM - 23/05/2024

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە یاوەری مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرەکانی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ٢٣ی ئایار، هەردوو براندی جیهانی ئاشلی و بەرگەرکینگی بەسەرکردەوە.

 

جێگری سەرۆک وەزیران، خۆشحاڵی خۆی بە کردنەوەی ئەم دوو براندە جیهانییە لە سلێمانی دەربڕی و رایگەیاند: جگە لەوەی کە هەردوو براندەکە ژمارەیەکی بەرچاو هەلی کاریان رەخساندووە و هۆکارێکن بۆ برهێزکردنی ژێرخانی ئابوری و کەرتی تایبەت، رێگەخۆشکەریش دەبن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کۆمپانیا و براندە جیهانییەکانی دیکەش روو بکەنە سلێمانی و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر باشتربوونی دۆخی ئابوری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بە گشتی.

مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکاش لە وتەیەکدا سوپاسی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ پشتگیریکردنی کردنەوەی براندی ئاشلی لە سلێمانی و رایگەیاند کردنەوەی ئەم براندە لە سلێمانی لە چوارچێوەی بایەخپێدانی ئەمریکادایە بۆ هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی بازرگانی نێوان ئەمریکا و هەرێم بەهێزتر دەکات.

03b90e49-6ae7-4695-9127-4e960e64a5a7.jpeg

82b37da0-24a3-488d-96d9-4d4f0044fcbf.jpeg

a784c18d-a2b3-4b9a-bf86-0f09b3cac995.jpeg

c10df972-5ae3-4127-84ca-2debabaa2951.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە