.
01:25 PM - 23/05/2024
هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژانی هەینی لەڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە و ناوچە گەشتیاری و سەیرانگاکان رێگانادرێت شۆفێرانی بارهەڵگر هاتووچۆ بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە23ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکەنەوە کە رۆژانی هەینی لەسەعات 8:00ی بەیانی تا سەعات 8:00ی بەیانی رۆژی شەممە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر له رێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە بە ئاڕاستەی تونێلی پیرمام و شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغەدەکرێت و نابێت بارهەڵگرەکان بەم رێگایانەدا هاتووچۆبکەن.
دەشڵێت، تا ئەو کاتەی ڕێگای گونجاو بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان دابیندەکرێت، ئەم بڕیارە بەردەوامی دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە