کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

.

10:44 AM - 23/05/2024

کەشناسیی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 سەعاتی داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و دەلێت، پلەكانی گەرما 1 تا 5 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئایار،  ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین هەیە لەگەڵ هەورەتریشقە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە یەک بۆ پێنج پلە بەرزدەبنەوە.

دەشڵێت، سبەی هەینی24ی ئایار، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری کەمێک باران بارین هەیە لەهەندێک کاتدا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 

هەولێر : 34پلەی سیلیزی

 

سلێمانی :27 پلەی سیلیزی

 

دهۆک : 33پلەی سیلیزی

 

کەرکوک : 37پلەی سیلیزی

 

هەڵەبجە : 29پلەی سیلیزی

 

زاخۆ : 34پلەی سیلیزی

 

حاجی ئۆمەران: 19پلەی سیلیزی

 

سۆران : 29پلەی سیلیزی

 

گەرمیان : 37پلەی سیلیزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە