کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەتۆمەتی دزیکردن لە سندوقی خێری مزگەوت تۆمەتبارێک لە سلێمانی دەستگیركرا

.

09:33 AM - 23/05/2024

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دزی لەسندوقی كۆكردنەوەی خێری چەند مزگەوتێك كردبوو. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی دزی لە سندوقی كۆكردنەوەی خێری دوو مزگەوت لە سلێمانی كرا، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، چاودێری خرایە سەر مزگەوتەكان و سەرەنجام توانرا لەكاتی دزیكردنەكەدا، تۆمەتبارێك لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەستگیر بكرێت".

ئاماژەبەوەشكراوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ب،ل،ع  لەدایكبووی 2003 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لە لێكۆڵنەوەكاندا دانی بەوەدا ناوە كە لە چەند مزگەوتێك لە شاری سلێمانی و مزگەوتێكیش لەشاری هەولێر دزی لەسندوقی كۆكردنەوەی خێر بۆ ئەو مزگەوتانە كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە