کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەروەردەی عیراق رەخنەگرتن قەدەغە دەکات و لێپرسینەوەش لە هەر فەرمانبەرێک دەکات

.

11:22 PM - 22/05/2024

وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە راگەیاندراوێکدا بڕیاریدا وە بە قەدەغەکردنی رەخنەگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لەلایەن فەرمانبەران و مامۆستایانەوە بۆ ئەومەبەستەش بەڵێننامەی بە فەرمانبەران و مامۆستایان پڕ کردۆتەوە لەئەگەری سەرپێچیکردن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئاژانسەکانی عیراق بڵاویانکردەوە، وەزارەتی پەروەردەی عیراق نوسراوێکی ئاڕاستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەرجەم خوێندنگەكانی پارێزگاكان كردوە و تیایدا هاتوە رێگە بە بڵاوكردنەوەی ئەو پۆستانەی هێرشكردن یان رەخنەگرتنە لە كەسایەتییە سیاسییەكان دەبێتە هۆی ناوزڕاندیان، قەدەغەیە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ، هەرفەرمانبەرێک یان مامۆستایەک سەرپێچی بڕیارەکە بکات ئەوا رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێت.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ناوەندی فۆڕمێكی ئاڕاستەی سەرجەم خوێندنگەكان كردوە كە پێویستە لەلایەن فەرمانبەران و مامۆستایانەوە پڕبكرێتەوە و بەڵێن بدات كە کۆمێنتی رەخنەگرانە لە پۆستەكانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نەگرێت، بەپێچەوانەوە دەبێت بەرپرسیارێتییە یاسایی و ئیدارییەكان لە ئەستۆ بگرن.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە