کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆبایدن: لەگەڵ بژاردەی دوودەوڵەتین بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل

.

11:10 PM - 22/05/2024

کۆشکی سپی ئەمریکا دەڵێت" جۆبایدن دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نانێت بەشێوەیەکی تاک لایەنانە"
    
کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دژایەتی خۆی بۆ دەوڵەتی فەلەستین ئاشكرا كردو و رەتی كردوەتەوە "دانپێدانانی تاکلایەنە" بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت.
 هاوکات لای  خۆشیەوە ئادرین واتسۆن، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا ووتی "بە درێژایی ژیانی سیاسی خۆی جۆ بایدن، لایەنگرێکی بەهێزی چارەسەری دوو دەوڵەتە بۆ ئیسرائیل و فەلەستین کە ئەمەش دەبێت لەڕێگەی دانوستان و گفتوگۆی راستەوخۆی نێوانیان لەگەڵ ئیسرائیلییەكان بەدەستبهێنرێت، نەک لەڕێگەی "دانپێدانانی تاکلایەنە"ـوە.
 
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، ئەو وڵاتە ئەوروپیانەی كەلە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكاوە نزیكن، رەتیان كردوەتەوە دانبەدەوڵەتی فەلەستیندا بنێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە