کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێكهاتەی توركمانی لەهەرێم بەبڕیارەكەی دەستەی دادوەری دڵخۆشن

.

09:57 PM - 22/05/2024

بڕیارەكەی دەستەی دادوەری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق و پشتیوانییەكانی یەكێتی لەمافی پێكهاتەكان، خۆشحاڵی پێكهاتەی توركمانی لەهەرێم لێكەوتەوە. بەپێی ناوەڕۆكی بڕیارەكە، كورسی پێكهاتەكان بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن دابەشدەكرێت، بەوپێیەش دابەشبوونی كورسییەكان دوو كورسی بۆ بازنەی هەولێر، دوو كورسییش بۆ بازنەی سلێمانی و كورسییەكیش بۆ بازنەی دهۆكە، لەبازنەی سلێمانیشدا كورسییەك بەر توركمانەكانی كفری دەكەوێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە