کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی سەردانی مەڵبەندی دیراساتی گشتی کرد

.

09:42 PM - 22/05/2024

ئەمڕۆ  ه٢٢/٥/٢٠٢٤ هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی و وەفدێکی یاوەری سەردانی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتیی کرد و لەلایەن دکتۆر یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەند پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی لە بەرامبەر ئەرک و کارەکان دەستخۆشی لە مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتیی کرد، هانی دان بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، لەسەرجەم بوارەکان، توێژینەوە و ڕاپرسی و بەرچاوڕونی زیاتر بخەنە بەردەم سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لای خۆیەوە لێپرسراوی مەڵبەندی دیراسات شێوازی کاری نوێی مەڵبەند و ناوەندەکانی بۆ بەڕێز لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی و وەفدی یاوەری ڕوونکردەوە.

لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەدا، بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان بەگشتی و پرسی ئاڵێنگارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە