کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ستران عەبدوڵا: کارێکی خراپە رابێین لەگەڵ درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکان

.

09:34 PM - 22/05/2024

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت" بۆ یە ساڵێک تەمەنی پەرلەمان درێکرایەوە بۆئەوەی بگەینە رێککەوتن ،بەڵام کە نەگەشتینە رێککەوتن ئەوا کارێکی خراپە رابێین لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکان'

 

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکرادایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی شرۆڤەی کەناڵی گەلی کوردستان رایگەیاند' خراپترین جۆری درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکان ئەوەیە کە بکرێتە نەریت و عادەت وە کارێکی خراپە رابێین لەگەڵ درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکان بەتایبەت ئەو دامەزراوانەی کە خۆیان سەرپەرشتی پرۆسەی دیموکراسی دەکەن"


هاوکات ئاماژەی بەوەشدا،  بۆیە ساڵێک تەمەنی پەرلەمانمان درێژکردەوە بۆئەوەی بگەینە رێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، وە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دواکۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی خۆیدا بڕیاریدا بەوەی سکاڵا لەسەر هەر کەس و لایەنەێک تۆماربکات کە هەوڵ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات.

 
لە بەشێکی تری قسە کانیدا ستران عەبدوڵا ووتی "ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا وەنامەوێت هیچ کەسێک لە دەمی یەکێتییەوە بیبیستێت کە هەڵبژاردن دوادەکەوێت بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە باس لە دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن خۆیان بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆ بگرن دواتر تاوانە مێژووییەکەی بخاتە ئەستۆی خۆی"


ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەکانی رابردوودا هەندێک پرس و بابەت هەبووە لەکاتێکدا زانیومانە لایەنی بەرامبەر دژواری دروستدەکات لە پێناوی کوردستان و وەک پەرۆشییەک یەکیتی لەگەڵ بابەتەکەدا رۆشتتوە ،بەڵام ئەمجارە یەکێتی سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

 
هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی باسیلەوەشکرد، دواخستنی هەڵبژاردن خویەکی خراپە هەرچەندە لە ناو واقعی سیاسیدا هەستی پێ ناکەین ،بەڵام  دواتر زەرەرو زیانەکانی هەست پێدەکەین ، لەبەرئەوە دواخستنی هەڵبژاردن لە ڕێز و هەیبەتی پەرلەمان  و حکومەت دەهێنێتە خوارەوە بەتایبەت بەرامبەر بەدەرەوە، وە ناتوانین بەحکومەتێکەوە کە تەمەنی درێژکرابیتەوە دەنگی دلێر بێت بەرامبەر بە دەرەوە بەتایبەت حکومەتی عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە