کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ چوارشەممە بەشێک لەگەنمی جوتیارانی هەولێر سوتا و دواتر ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا

.

07:53 PM - 22/05/2024

شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر راگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سنوری قەزای قوشتەپەی سەر بەپارێزگای هەولێر بەشێک لە گەنمی جوتیاران ئاگری گرتوو لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانیەوە توانراوە کۆنتڕۆڵبكرێت.
 
ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی ئەو جوتیارانەی بەشیک لە گەنمەکانیان سوتاوە 19 جوتیاربووە و بەهۆی روداوەكەشوە، شۆفێری تراکتۆرێک بریدرابوە و و تراکتۆرەکەشی زیانی پێگەیشتوە.


 هاوکات ئەوەشی ئاشکراکرد،  روبەری زەوییە سوتاوەكە (381) دۆنم گەنم بوە سوتاوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە سەعات (01:30) خولەکی دوانیوەڕۆ ئاگرەكە کۆنتڕۆڵکراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە