کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ باران و هەورەتریشقە دەبێت

.

10:58 AM - 22/05/2024

 

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ باران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەکان هەورەتریشقە دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی ئایاری 2024، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە لەگەڵ هەورەتریشقە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچەکانی تر ئەگەری بارینی نمەباران هەیە و لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با، ئەگەری خۆڵبارین هەیە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن.

هەروەها، سبەی پێنجشەممە 23ـی ئایاری 2024 ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان نیمچەهەور دەبێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە