کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودانی بەمەبەستی بەشداریكردن لەپرسەی ئیبراهیم رەئیسی بەرەو تاران بەڕێكەوت

.

09:55 AM - 22/05/2024

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق، بە هاوڕێیەتی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی و ، ژمارەیەك وەزیر و پارێزگار بەمەبەستی گەیاندنی سەرەخۆشی بەرەو تاران بەڕێكەوتن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە،سودانی و وەفدەكەی كە پێكهاتوون لە سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی و ژمارەیەك وەزیر و پارێزگار، بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی بەڕێكردنی تەرمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆككۆماری ئێران سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە