کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان ئاشکراکرا

.

09:50 AM - 22/05/2024

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگەیاند، هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان ئەنفلۆنزای باڵندە بووە.

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، لەدوای ئەوەی چەندین حاڵەتی مرداربوونەوەی نەورەسەکان لە دەریاچەی دووکان تۆمارکران، لەلایەن بەرپرسانی تەندروستی وڤێتێنەری هەرێم رێوشوێنی پێویست گیرایە بەر و نموونەکان لە تاقیگە پشکنینیان بۆ کرا و دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەبوون، دواتر تیمێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق سەردانی شوێنەکەیان کرد و جارێکی دیکە پشکنین ئەنجامدرایەوە و ئەنجامەکان پشتڕاستکرانەوە.

وەزارەتەکە دەشڵێت، لەناو کێڵگەکانی پەلەوەر و لەناو هاوڵاتییاندا بەهیچ جۆرێک نەخۆشییەکە بڵاونەبووەتەوە و هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە، لە هەر ئەگەرێکیش وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رێوشوێنی پێویست دەگرنە بەر.

رۆژی 10ـی ئایاری 2024، چەند دیمەنێکی نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بڵاوکرانەوە کە ژمارەیەکی زۆریان مرداربوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە