کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسول بۆ خانەوادە و کەسوکاری مامۆستا جەمال هیدایەت

.

04:44 PM - 23/04/2024

شاڵاو کۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا جەمال هیدایەت دەردەبڕێت

 

بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری مامۆستا جەمال هیدایەت

 

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندو مامۆستا (جەمال هیدایەت)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.

مامۆستا جەمال هیدایەت هونەرمەندێکی گەورەو پڕ ئەزموون بوو، مامۆستاو فێرکارێکی گەورە بوو، رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبوو لە پێگەیاندنی دەیان هونەرمەندی کورد، لەگەڵ هاوڕێ هونەرمەندەکانی لە تیپی هونەری هەولێر خزمەتێکی یەکجار گەورەی هونەری کوردی بەگشتی و هەولێر بە تایبەتیان کرد.

 

بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم هونەرمەندە گەورەیە، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

 

براتان

شاڵاو کۆسرەت رەسول

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە