کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دڵنیایی دەدرێتە مامۆستایانی وانەبێژ

.

09:34 PM - 22/04/2024

وەزیری پەروەردەی هەرێم دەڵێت " لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بە گرێبەستكردنیان رەوانەی بەغداد كراوە و چاوەڕوانین وەڵامەكەی بگەڕێتەوە"

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند"ئەو ساڵنامەیەی خوێندن بۆ سنووری پەروەردەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین دانراوە درێژناكرێتەوە و وەك خۆی كاری لەسەردەكرێت، بەڵام بەرنامەیەك گەڵاڵەكراوە چەند خوێندنگەیەك لە هاویندا بۆ پاڵپشتیكردنی خوێندكاران كە پڕۆگرامیان لە دەستچووە قەرەبووبكرێنەوە"

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە،  بۆ مامۆستایان پابەندی نییە و لە سنووری هەر پەروەردەیەك چەند خوێندنگەیەك دەكرێتەوە و ئەوەش پێویستی بە تەرخانكردنی دارایی هەیە هەر كات پڕۆژەكە تەواوكرا دەخرێتە بەردەمی حكومەت بۆ رەزامەندی دەربڕین.


وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم دڵنیایی لەوەشدا،  لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بە گرێبەستكردنیان رەوانەی بەغداد كراوە و لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامەكەی دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە