کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی کۆسرەت رەسول عەلی بۆ کەسوکار و خانەوادەی عەلی شامار

.

08:06 PM - 22/04/2024

کۆسرەت رەسول عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەرو پێشمەرگەی دانەبڕاو عەلی شامار دەردەبڕێت

بەڕێزان کەسوکارو خانەوادەی کاک عەلی شامار

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرو پێشمەرگەی دانەبڕاو و مەفرەزە سەرەتاییەکان عەلی شامار-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.

کاک عەلی شامار پێشمەرگەیەکی ئازاو تێکۆشەر بوو، ژیان و خەباتی لەپێناو گەلەکەی سەرف کرد، فەرماندەیەکی بەورەو قارەمان بوو، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرو قارەمانە، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە