.
05:43 PM - 22/04/2024
وتەبێژی حکومەتی عیراق دەڵێت" پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان یەکلا کرایەوە و چارەسەرکرا، تورکیاش ئامادەیی دەربڕیووە نەوت لە رێگەی بۆرییەوە هەناردە بکرێتەوە"
باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند"لە ئێستادا 26 لێكتێگەیشتن لە نێوان عیراق و توركیا لە چەند بوارێكدا ئیمزاکراون و توركیا بەشداردەبێت لە ئاوەدانكردنەوە و نەهێشتنی كێشەی كەمئاویی لە عیراقدا"
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكلابووەتەوە و توركیا ئامادەیی دەربڕیوە كە نەوت بە بۆری هەناردەبكرێتەوە .
هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو، كۆمپانیا بیانییەكانی بواری نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن گرێبەستیان هەیە پێویستە نەوت لە رێگای سۆمۆوە هەناردەبكرێتەوە كە بۆ ئەوەش حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە