کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو فەرماندە عەلی شامار

.

05:34 PM - 22/04/2024

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو فەرماندە عەلی شامار

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی فەرماندە و تێکۆشەری دێرین (عەلى شامار)، نیگەران و دڵگران بووم.

کۆچکردوو عەلی شامار تێکۆشەرێکی ماندوونەناسی شۆڕش و کوردایەتی، فەرماندەیەکی ئازاى پێشمەرگە و کوڕى خانەقین و گەرمەسێربوو، کۆچکردنی جێگاى داخی هەمووانە.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

 

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە