کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

.

10:24 AM - 22/04/2024

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین کەمێک باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ کەمێک بارانبارین و هەورە تریشقە لەکاتەکانی نیوەڕۆدا.

هەروەها سبەینێ سێشەممە، ڕوونیکردەوە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

 

هەولێر : 28

 

سلێمانی : 25

 

دهۆک :28

 

زاخۆ:  28

 

هەڵەبجە : 27

 

کەرکووک : 30

 

سۆران : 27

 

حاجی ئۆمەران : 19

 

گەرمیان : 33

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە