کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی رژانی نەوتی رەش رێگای دەشتی كۆیە (كلكە سماق) داخرا

.

01:47 PM - 20/04/2024

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لەجۆری تانكەر تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی بەهۆی كرانەوەی قوفڵی بەتاڵكردن رێژەیەكی زۆر نەوتی رەشی رژاندە سەر رێگای كلكە سماق، لە ئەنجامدا بووە هۆی داخستنی رێگاكە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێستا تیمەكانی هاتوچۆی كۆیە و بەرگریی شارستانی سەرقاڵی خاوێنكردنەوەی رێگاكەن و دوای پاككردنەوە و شوشتنی رێگاكە دووبارە بەڕووی شۆفێراندا دە كرێتەوە.

ئاماژە بەوەش دەكات، شۆفێران دەتوانن رێگای سماقوڵی یان هەیبەت سوڵتان بەكاربهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە