.
03:17 PM - 29/03/2024
لە ماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵدا حکومەتی عیراق زیاتر لە ٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار بەرمیل نەوتی ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردووە.
کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، لە ئاماری مانگانەی خۆیدا ڕایگەیاندووە" لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا بڕی ٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار و ٣١١ بەرمیل نەوت فرۆشراوە کە بە تێکڕا لە رۆژێکدا ٣ ملیۆن و ٤٣٤ هەزار و ٢١٨ بەرمیل نەوت
هەناردەکراوە".
هەروەها لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک ملیۆنێک و ٤٠٨ هەزار و ٧٥٧ بەرمیل نەوت هەناردەکراوە بەکۆی گشتی کۆمپانیای سۆمۆ ، ٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار و ٣١١ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕە جیهانییەکان کردووە .
ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆمپانیای (سۆمۆ) لە ئامارەکەیدا ئاماژەی بە كۆی گشتی داهاتەكەی ئەو مانگە نەكردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە