کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە

.

11:56 AM - 29/03/2024

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 23ی ئازاری 2024 تاوەکو 29ی ئازاری 2024 زیاتر لە چوار ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە، کە بڕی چوار ملیار و 53 ملیۆن و 513 هەزار و 787 دینار بووە و کۆی گشتیی داهاتەکەش بە شێوەی نەختینە بووە.

رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەڕی شەفافییەتەوە بزانیت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە