کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

.

11:46 AM - 29/03/2024

كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ ئاسمان ساماڵ‌ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو بەرز ده‌بنه‌وه‌ .

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌‌ 29ی‌ ئاداری‌ 2024 ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت لەزۆربەی‌ کاتەکاندا" .

 

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە ڕێژەی‌ 3-4 پلە. خێرایی با 10 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

 

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ 30- 3- 2024 ئاسمان ساماڵ‌ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت".

 

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پله‌كانی‌ گه‌رما بە نزیکەی 2 تـــــا 3 پلە بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با  10 - 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

 

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

 

هەولێر : 25

 

سلێمانی : 23

 

دهۆک : 24

 

زاخۆ : 24

 

هەڵەبجە : 22

 

کەرکوک : 27

 

سۆران : 23

 

حاجی ئۆمەران : 16

 

گەرمیان : 30

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە