.
10:37 AM - 29/03/2024
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندن، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن و ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ ئەو بابەتە لەلێدوانێكدا ڕایگەیاند، یەكێتی هیچ كێشەیەكی لەگەڵ وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەماندا نییە و ئامادەیە بۆ ئەو پرۆسەیە و وتیشی، ناوی سەرجەم كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەیە و لەكۆمسیۆن تۆماریكردووە.
هاوكات ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دامەزراوەكانی هەرێم دەخاتە ژێر پرسیارەوە و بۆشایی یاسایی دروست دەكات، بۆیە یەكێتیی لەگەڵ ئەو ماوەیەیە كە سەرۆكی هەرێم دیاریكردووە و بەتەواوی ئامادەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە