کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگەیەكی كەم ئەندام لەهەولێر: فشارم لێدەكرێت بۆ ئەوەی بەناچاری دەوام بكەم

.

11:22 PM - 28/03/2024

پێشمەرگەیەكی كەم ئەندام لەهەولێر، دەڵێت: سەرباری ئەوەی لەكاتی ئەركدا بەهۆی تووشبونی بەنەخۆشیەك كەم ئەندام بووە و ناتوانێت دەوام بكات، ئێستا لەلایەن فەرماندەكانیەوە فشاری لێدەكرێت بۆ ئەوەی بەناچاری دەوام بكات، ئەو پێشمەرگەیە سەبارەت بەبارودۆخی تەندروستی پەیامێك ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و داوایان لێدەكات گرفتەكەی بۆ چارەسەر بكەن چونكە بەوتەی خۆی بەهۆی كەم ئەندامیەكەیەوە ناتوانێت دەوام بكات و بژێوی ژیانی خێزانەكەشی لەسەر ئەو مووچەیە كەوەریدەگرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە