کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.ئارام عەلی : سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ ڕوسیا پەیوەندییە لە مێژینەكەی سەرۆك مام جەلال نوێدەكاتەوە

.

10:38 PM - 28/03/2024

لەبارەی سەردانەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ڕوسیا، د.ئارام عەلی  چاودێری سیاسی بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند : ئەم سەردانەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ روسیا گرنگە چونكە روسیا زلهێزێكە و هەوڵ دەدات سیستمێكی دادپەروەری لە جیهاندا دابڕێژێتەوە كە ئەمەش لە بەرژەوەندی گەلی كوردە.

د.ئارام عەلی وتی، روسیا وەك لایەنێكی گەورەی ئاشتیخواز پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتی زۆرباش بووە و لە ئێستاشدا ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لە جیهاندا و ڕۆڵێكی گرنگ لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەگێرێت.

وتیشی، سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ ڕوسیا پەیوەندییە لە مێژینەكەی سەرۆك مام جەلال نوێدەكاتەوە كە لەگەڵ ڕوسیا هەیبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە