کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرمایەدارێكی سلێمانی 2500 سەبەتەی خۆراكی بەخشییە كەمدەرامەتان

.

09:20 PM - 28/03/2024

سەرمایەدارێكی شاری سلێمانی بەبێ ئاشكراكردنی ناو و ناونیشانی خۆی، دوو هەزار و 500 سەبەتەی خۆراكی بەخشییە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەمدەرامەتانی قەزا و ناحیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

لایخۆیەوە، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رایگەیاند، شاری سلێمانی هەمیشە پێشەنگی شارەكانی تر بووە لەهاوكاریكردن و دەستگیرۆیكردنی هەژار و كەمدەرامەتان و سەرمایەدارەكانیشی بەردەوامبوون لەكاری خێرخوازی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە