.
01:40 PM - 28/03/2024
ئەنجامی پشكنینی ئەو شامپۆیە دەرچوو كە لەماوەی رابردوودا لەكاتی بەكارهێنانیدا دەموچاوی هاووڵاتییەكی شێواند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كه‌یوان خه‌لیل، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری له قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای به‌دواداچوونیان بۆ سكاڵای ئه‌و هاوڵاتییه‌ی كه به‌هۆی به‌كارهێنانی شامپۆی جۆری (بریم لێس)ـی چینی توشی دۆخێكی نه‌خوازراوی ته‌ندروستی كردبویه‌وه، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان توانیان له‌سه‌رجه‌م ماركیت و شوێنه‌كانی فرۆشتندا، رێگری له فرۆشتنی ئه‌و جۆره شامپۆیه بكه‌ن، كه گومانی لێكرا له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیدا زیان به ته‌ندروستی هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێن.
ئاماژەی بەوەشکرد: چەند نموونەیەکمان لە شامپۆکە برد بۆ پشکنین و لە پشکنینەکانیشدا دەرکەوت، ئەو بەرهەمە بۆ بەکارهێنان شیاو نییە و له پێكهاته‌كانی ئه‌و جۆره شامپۆیه دا، دو ماده‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن كه هۆكاره‌ن بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها دەبێتە هۆی رووشان و ئاوسانی پێست بە تایبەتیش بۆ کەسێک کە هەستیاری هەبێت، بەڵام رەنگە بۆ هەندێک کەسیش بێ کێشە بێت".
باسیان لەوەشکرد: بەدواداچوونەکانمان لەوبارەیەوە بەردەوامە و بەرهەمەکە لە رێگەی کارمەندی فرۆشتنەوە بە دوکانەکان دەفرۆشرێت و تاوەکو ئێستا نازانرێت فرۆشیاری سەرەکی شامپۆکە کێیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە